ناڕەزایەتی لە دژی پێشێلکاری بە مافەکانی ژنان

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی، نوێنەرانی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان لە شاری کەرکوک ، لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان و مرۆڤ، بەشدارییان لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە شاری کەرکوک کرد.

ئەم ناڕەزایەتییە بۆ ئیدانەکردنی حاڵەتە دووبارەبووەکانی توندوتیژی و پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بەڕێوەچوو، کە بەبێ هیچ پاساو و لێپرسینەوەیەکی یاسایی ئەنجامدەدرێن. بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم پراکتیزانە تاوانی دژی مرۆڤایەتی پێکدەهێنن، و ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرپرسیارێتییەکی دەستەجەمعییە کە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە.

لەمیانی ناڕەزایەتییەکەدا بەشداربووان دروشمیان بەرزکردەوە و داوایان دەکرد؛
• گەیشتن بە دادپەروەری و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی سەرپێچیەکان.
• لێپرسینەوە لە تاوانباران و دڵنیابوون لەوەی لە بێ سزا ڕزگاریان نەبێت.
• ڕاگرتنی توندوتیژی دژی ژنان.

هەروەها ئامادەبووان هاوسۆزی تەواویان لەگەڵ دۆسیەی دکتۆر بان دووپات کردەوە کە بەهۆی نەبوونی دادپەروەرییەوە بووەتە هێمای ئازارەکانی ژنان. ئەوان دروشمیان بەرزکردەوە:
“هەموومان لەگەڵ دەستەبەرکردنی مافەکانی دکتۆر بانین.”

ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان، لقی کەرکوک، پابەندبوونی خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی و بەرەوپێشبردنی. دادپەروەری و یەکسانی. ئەم ناڕەزایەتیە لەبەردەم کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لقی کەرکوک بەڕێوە چوو.

کۆمێنتێک بنوسە