سیمینارێک لە شاری کەرکوک لە ژێر ناونیشانی “توندوتیژی دژی ژنان و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی دەروونی”

٢١ی ئابی ٢٠٢٥ – کەرکوک: ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان – لقی کەرکوک بە هاوكاری ڕێکخراوی ئاتیاف سیمینارێكی سازکرد بە ناونیشانی:
“توندوتیژی دژی ژنان و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی دەروونی”.
لە ناو سیمینارەکەدا:

• ⁠ ڕاهێنەر و یاریدەدەری پزیشکی ئامانج عاصي باسی لە نەخۆشییە دەروونییەکان و شێوازەکانی خۆپاراستن و ڕێگاکانی چارەسەر کرد.
• یاریدەدەری پزیشکی مریەم کەریم ڕوونکردنەوەیەکی وردی پێشکەش کرد سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان و چۆنیەتی ڕێگریکردن و شێوازەکانی داوای یارمەتی.

سیمینارەکە بووە دەرفەتێك بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژنان.
ـ لە کۆتاییدا، جەخت کرایە سەر گرنگی بەردەوامبوونی ئەم جۆرە چالاکیانە بۆ پاڵپشتی ژنان و هاوکاریکردنیان لە تەندروستی و خۆشگوزەرانی دەروونی.

کۆمێنتێک بنوسە