کۆڕی ناساندنی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان لە کەرکوک ڕێکەوتی 2025-07-19 دا

ئەمڕۆ شەمە رێکەوتی 19ی 7ی 2025 لە شاری کەرکوک ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان کۆڕی ناساندنی ڕێکخراوی ئەنجامدا بە مەبەستی ناسینی ریکخراو و گرنگی دروستبوونی رێکخراوێکی خەباتگێری جەماوەری لەسەر پرسەکانی ژنان. سەرەتای کۆڕەکە بە بەخێرهاتن لە لایەن ئەندامانی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان لە شاری کەرکوک دەستی پێکرد لە لایەن ( مریم کریم و ئامانج عاصى) . دواتر سۆزان حەسن ئەندامی دەستەی بۆرد بەرنامەی کۆڕەکەی پێشکەشکرد بەرنامەکەی پێشکەشکرد دواتر نەغەدە عوسمان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و دەستەی بۆردی ریکخراو چوارچێوەی باسی ناساندنی رێکخراوی خوێندەوە و هۆکاری دروستبوونی رێکخراو ئامانج و ئەرکەکانی خستە ڕوو. بەشی کۆتایی کۆڕەکە بریتی بوو لە پرسیارو وەڵام، سەرنج کە بەهار مونزیرئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو دەستەی بۆرد وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە هەمان کات بە ووردی باسی لە گرنگی دروستکردنی ریکخراو کرد و داوای پشتیوانی هامئاهەنگی لە بەشداربوان کرد. کۆڕەکە نزیک دوو کاتژمێری خایاند، شایەنی باسە لە رێکخراوی دیجلە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە شاری کەرکوک بەڕێوە چوو.

 

 

کۆمێنتێک بنوسە