کۆڕی ناساندنی ڕیکخراوی سەربەخۆی ژنان لە شاری سلێمانی

ئەمڕۆ 31ی 5ی 2025 کۆڕی ناساندنی ڕیکخراوی سەربەخۆی ژنان بە دروشمی یەکسانی هەمە لایەنەی ژنان و پیاوان ئەنجامدرا, کۆڕەکە لە لایەن هەڵوێست عبدوڵاوە بەڕێوەچوو. سەرەتای کۆڕەکە بە باسی گرنگی دروستبوونی ڕێکخراو دەستی پێکرد لە لایەن مامۆستا (شنە علی دەستەی بۆردی ڕێکخراو)، لەو باسەکەدا تیشکی خستەسەر ئامانج، کارنامە، بڕیارە پەسەندکراوەکانی کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو، دواتر (بەهار مونزیر ئەندامی دەستەی بۆردی ڕاویژکاری )وەڵامی کۆمەلێك پرسیاری دایەوە و هەمان کات ئامادەبوان بە شۆڕو شەوقەو پیرۆزبای دامەزراندنی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان کرد. لە کۆتایدا کات تەرخانکرا بۆ سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبوان. لێرەوە دەستخۆشی زۆرمان بۆ ڕێکخراوی ئازادبوون بۆ پشتیوانی کردنیان لە ئەنجامدانی کۆڕەکە شایەنی باسە هەموو کۆڕەکە بە لایڤ گوێزرایەوە بۆ ئەوانەی نەیانتوانی بەشداری بکەن سوپاسی بەشداربوان دەکەین بۆ پشتیوانکردنیان.

کۆمێنتێک بنوسە