وتاری ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان بۆ یەکی ئایاری 2025

وتاری ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان بۆ یەکی ئایاری 2025

هاوریانی کرێکاروژنانو پیاوانی ئازادیخوازوئامادەبوانی خۆشەویست!

بەناوی ریکخراوی سەربەخۆی ژنانەوە ١ ی ئایار لە ئێوە و هەموو کرێکارانی جیهان پیرۆزبای دەکەین ،١ی ئایار رۆژ یەکێتی و هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، ڕۆژێکی زۆر گرنگە بۆ کرێکاران، بۆ ئێمەش وەکو ژنان کە دوچاری جۆرەها ستەم و هەڵاواردن دەبینەوە لەلایەن سیستەمی سەرمایەداریەوە بە هەمان شێوە ١ی ئایار ڕۆژێکی گرنگە بۆ ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان.
ئیمە لەکاتیکدا ١ی ئایار بەرز رادەگرین ژنان لە کوردستان لە دۆخێکی هیجگارو سەختو پرمەترسیدا ژیان بەسەر دەبەن، ژنانی کریکار کاری تاقت پرۆکین و کەمترین موچەیان پیدەدریت، فشاری دەرونی بۆ بەخیوکردن منالان لە کوردستان، ، موچەی نایەکسان بەتایبەتی لە کەرتی تایبەت، ژنانێکی زۆر لە کوردستان ناچارن کاری تاقەت پڕوکێن بکەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان. بەبێ بوونی سیستمی سەلامەتی و چاودێری لەسەر کار، کاتی دووگیانی و دایکایەتی لە کەرتی تایبەت بۆتە نەریت ، ئەمە جگە لە لە رووبەرووبوونەوەی تەحروش وبی ریزی لە شۆینی کار…
.ئیمە رێکخراوی سەربەخۆی ژنانمان پێکهینا کە چاو ببڕیتە نایەکسانی و جیاکاریەکان، ئەمەش ببێتە هەوێنی گۆڕانکاری و ڕێکخرابوون بۆ چاکردنی ژیانو گوزەرانی ژنان و ژنانی کریکار. هاتنە مەیدانی ژنان بۆ ناو کار شوناسێكی نوێ دەداتە ژنان بە پێچەوانەی ئەو دید و تێروانیەنەی ژن دەخاتە نیو چواردیواری ماڵ و دەستی کۆتا دەکات لە کار و ڕیکخراو بوون و ئازادبوون لە کۆتوبەندی کۆنەخوازان …
‎کرێکاران پێویستە بەدەر لەوەی پیاو بن یان ژن، بەدەر لەوەی کورد بن یان عەرە و تورک، بەدەر لەوەی شیعە بن یان سونە، بەدەر لەوەی موسلمان بن یان کریستیان و یەزیدی یان بێدین، بەدەر لەوەی کرێکاری ناوخۆبن یان هاتوو لە دەرەوە، دەبێ یەکگرتوو دەست لە ناو دەست بەڕیزێکی یەکپارچە و ڕێکخراوەوە لە پشتی ماف و داخوازی و نوێنەرەکانی خۆیانەوە بەرامبەر بە سەرمایە و دەسەڵاتی چینی بورژوازی و خاوەن ڕاوەستن، بۆبەرگری لە ماف و داخوازیەکانیان. ئەمە هەوێنی سەرکەوتنمانە. یەکی ئایار رۆژیەکە بانگەوازمان دەکات بۆ یەکگرتووی و ریکخرابوون بۆ باشکردنی دۆخی ژیان وگوزەرانمان.

‎بەرز و بەڕێز بێت ١ ی ئایار، ڕۆژی یەکێتی و هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار

کۆمێنتێک بنوسە