ڕاگەیاندنی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان)

ئێمە ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی یەکسانیخوازیی ژنان، کە هەریەکەمان ساڵانێکی زۆرە لە بواری خەبات بۆ ئازادی ژنان و بەرگری لە مافەکانی ژنان، بە شێوەی جیاواز لە ڕێکخراو و دامەزراوەکاندا خەبات دەکەین. رێکخراوی سەربەخۆی ژنان، درێژەپێدەری ئەو ڕەوت، ئاراستە، نەریتە ڕادیکاڵەیە یەکسانیخوازانەیە کە لەدوای راپەرینی ساڵی ١٩٩١ وە لە بزوتنەوەی ژناندا سەری هەڵداو بەرجەستە بویەوە و مێژوویەکی خەباتکارانەو پرشنگداری لە کۆمەڵگەی کوردستان تۆمارکرد.
لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیاندنەوە لیژنەی ئامادەکاری بۆ پیکهینانی (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان) ڕادەگەیەنیین!
پلانی کاری لیژنەی ئامادەکار ئەوەیە کە (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان) لە بەهاری ٢٠٢٥ دا و لە ڕێگەی ڕێکخستنی کۆنفرانسی دامەزرێنەری ڕێکخراوەکەوە پێک بێت. ئەم لیژنەیە ئەرکی سەرجەم ئامادەکارییەکانی کۆنفراسی لە ئەستۆ گرتووە وەک: ئامادەکردنی رەشنووسی پلاتفۆرم، پەیڕەوی ناوخۆ، بەرنامەی کار، هەموو بەڵگەنامە و پێویستییەکانیتر، بێگومان کۆنفرانس بڕیار لەسەر ڕەشنووسەکان و دەقی کۆتایی بەڵگەنامەکان دەدات.

پلانمان ئەوەیە کە (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان)، ڕێکخراوێکی جەماوەریی خەباتکاربێت و تێبکۆشێت بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو، بەرگری لە مافەکانی ژنان بکات، (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان) دەوەستێتەوە بەرامبەر هەر ستەمکارییەک لەسەر بنەمای جیاکاری بوونیادنرابێت، کاردەکات بۆ لەناوبردنی هەموو ئەو نەریت و یاسا و ڕێسایانەی کە ژنان دەکاتە پلە دوو و جیایان دەکاتەوە و پەراوێزیان دەخات.

لیژنەی ئامادەکاری دامەزرانی (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان)، بە گرنگییەوە دەڕوانێت لە پرۆسەی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی جەماوەری بەهێز و بەتوانا و خەباتکار کە پێویستی بە هەوڵ و کۆشش و بەشداری هەموو ژنانی خەباتکار و هەڵسووڕاوانی «بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان» هەیە.

لێرەوە بانگەوازی هەمو ژنانی ئازادیخواز و هەڵسووڕاوانی “بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان”، دەکەین بە ڕێکخراو خۆیانی بزانن و لە پرۆسەی دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوەوەدا ئامادەییان هەبێیت، هاوبەش و هاوکار بن بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێكی جەماوەریی خەباتکاری بەهێز کە بتوانی ببێتە سەنگەر و قەڵایەکی بەهێز بۆ بەرگریی لە ماف و ئازادیییەکانی ژنان.

بۆ پەیوەست بوون و بەشداری لە دامەزرانی (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان)و، بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی دامەزرێنەر.

ناوەکان:
١-گەشاو ڕەحیم
٢/ سەوسەن سەلیم
٣/شیرین ئەحمەد
٤/بەهار موونزیر
٥/ سازان سالح
٦/نازەنین سالح
٧/ نەغەدە عوسمان
٨/ڕوناك محمد
٩/ هاوژین عەلائەدین

کۆمێنتێک بنوسە