بڕیارێکی دیکەی ڕیکخراوی سەربەخۆی ژنان :
موچە و کرێی ژنان و كچان لە کوردستان کەمترە لە موچە و کرێی پیاوان لە هەندێ حاڵەتدا ژنان و کچان لە ژێر فشاردا کاری تاقەتپڕوکێنیان پیدەکرێت و موچە وەرناگرن یان تەنها کرێیەکی ڕەمزییان پێدەدرێت لەگەڵ بەهێز بوونی کەرتی تایبەت لە کوردستان ژنان جێگای کارکردنیان ناپاریزراوە لە هەراسانی و دەستدریژی سێکسی .. رێكخراوی سەربەخۆی ژنان وەك رێکخراویکی خەباتگێڕ کاردەکات بۆ دروستکردنی فشار لە پێناو یەکسانی کرێی ژن و پیاو لەبەرامبەر کاری یەکساندا… ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان کاردەکات بۆ نەهێشتنی نا یەکسانیەکان و پاراستنی ژنان لە هەراسان و دەستدڕیژی لە ڕێگای ژمارەی تەلەفۆنی رێکخراو و بوونی پارێزەر بۆ بەرگری کردن لە مافەکانیان لە کاتی پێویستدا.
49